٢٩ ئەیلوول ٢٠١٩ - ٠٩:١٦
تاقی ڤەکرانی مووشەکیی ڕووسیا لەنزیک ئالاسکا

وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا، ڕایگەیاند، مووشەکی دژە کەشتیی ئەو وڵاتە لەنزیک ئالاسکا تاقی کرایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا رۆژی شەممە بەبڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی هەواڵی تاقیکردنەوەی سەرکەوتووانەی مووشەکی کروز لەدژ کەشتییەکی خۆی لەجۆری یاخونت(ئونیکس) بڵاو کردەوە کە لەسیستەمی کەنارئاویی باستیۆن لە نیمچەدوورگەی چوکوتا لەباکوری رۆژهەڵاتی ترین بەشی خاکی ڕووسیاو لەنزیک ئالاسکا هاوێژراو کەشتییەکە ئامانجی گریمانەیی تێکشکاند.

بەپێی فیلمێک کە وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا بڵاوی کردۆتەوە، ئەو مووشەکە لەکاتی دیاریکراودا سەرکەوتووانە ، کەشتی ئامانج هەڵکەوتوو لە مەودای زیاتر لە٢٠٠کیلۆمەتری لەدەریای چوکوتای پێکا.

باستیۆن سیستەمی بەرگریی کەنارئاویی دێتەئەژمار کە بۆ بەرەوڕووبوونەوەی کەشییەکان لەساڵی٢٠١٥وە خرایەبەردەست هێزی دەریایی ڕووسیا و دەگوترێ توانای لەبەین بردنی جۆرەکانی کەشتی هەتا مەودای ٢٥٠ بۆ٣٠٠کیلۆمیتریی هەیە.

.......
340